کانونی دوھەم 17, 2023 20:11 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی خولی دووھەمی وتووێژەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

خولی دووھەمی وتووێژەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و شاندە سیاسییەکانی یاوەریان بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پێش ئەوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت، خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «مەولود چاوشئۆغڵو»، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و شاندە سیاسییەکانی یاوەریان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران،بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد.

بەڕێزی لەم گەشتەی دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا، «مەولود چاوش ئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و پرسە گرنگەکانی دوو لایەنەو هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.

سەرپەیڤ