کانونی دوھەم 22, 2023 21:35 Asia/Tehran
  •  چاوشئۆغڵو:رێگە بە سوتاندنی کتێبی ئایینێکی دیکە نادرێت،کەچی بۆ قورئان دەڵێن ئازادیی رادەربڕینە

وەزیری دەرەوەی تورکیا، «مەولود چاوشئۆغڵو» کاردانەوەی بەرامبەر بە رێگەدان بە "سوتاندنی قورئانی پیرۆز" لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویید، نیشاندا و رایگەیاند "لە ئێستادا رێگە بە سوتاندنی کتێبی ئایینێکی دیکە نادەن بەڵام کاتێک باس دێتە سەر دژایەتیکردنی قورئان و ئیسلام، یەکسەر دەڵێن ئەوە ئازادیی رادەربڕینە".

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆی تورکیا، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە شاری ستۆکهۆڵمی سویید لە لێدوانێکدا پارێزگای ئانتالیا، وتی: پێشتریش لە سویید رەفتاری لەم شێوەیە بەرامبەر بە ئایینەکەمان و کتێبەکەمان ئەنجام درابوو، ئەم کارە ڕەگەزپەرستانەیە لە هەمان کاتدا تاوانی پڕ لە کینەشە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسی لەوەش کرد کە دوای بیستنی هەواڵەکە رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر و باڵوێزی سوییدیان لە ئەنقەرە بانگێشتی وەزارەتی دەرەوە کردووە و هۆشدارییان داوەتێ لەمبارەیەوە، هەروەها باڵوێزی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، «یۆنەت جان تەزەل» رووبەڕوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویید، «تۆبیاس بیلسترەم» گفتوگۆی کردووە.

چاوشئۆغڵو، وتیشی: "کەس ناتوانێت بەمە بڵێت ئازادی رادەربڕین. لە ئێستادا رێگە بە سوتاندنی کتێبی ئایینێکی دیکە نادەن بەڵام کاتێک باس دێتە سەر دژایەتیکردنی قورئان و ئیسلام، یەکسەر دەڵێن ئەوە ئازادیی رادەربڕینە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەوەش کردەوە کە تاوانی کینە و نەژادپەرستی، ئازادی رادەربڕین نییە و گوتیشی: "بەگوێرەی یاساکانی سویید و یاساکانی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپاش ئەمە ئازادیی رادەربڕین نییە. بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپاش تاوانی کینە و نەژادپەرستی بە ئازادی رادەربڕین هەژمار ناکرێت.

سەرپەیڤ