شوبات 04, 2023 15:30 Asia/Tehran
  • دوورخرانەوەی نوێنەری تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا نوێنەری ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی TRT تورکیا ، بە فەرمانی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ،«فەریدوون سینیرلی ئۆغڵو» نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پۆستە وەلانراو «سیدات ئۆناڵ» یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا وەک نوێنەری هەمیشەیی ئەم وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشان کرا.

فەرمانی دەستنیشان کردنی «سیدات ئۆناڵ» بۆ پۆستی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا باسی وردەکاریی زیاتری دەرکرانەکەی ئەم بەرپرسە تورکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەکراوە. بەڵام پێشتر «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا  ژمارەیەک لە کاربەدەستان و بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەوانە وەزیری بازرگانی،  سەرۆکی بانکی ناوەندی و سەرۆکی ڕێژەو ئاماری ئەم وڵاتەشی لە پۆستەکانیان دوورخستبووەوە.

تورکیا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا قەیرانی ئابووری، لەوانە گرانی ،پەرەسەندنی هەڵاوسان و بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاری و دابەزینی بەهای لیرەی بە خۆیەوە بینیوە.

سەرپەیڤ