دانوستانەکانی نێوان سویید و تورکیا بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا سویدییەکەی، مەرجەکانی ئەنقەرەی بۆ ئەندامێتیی سویید لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دووپات کردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە دیداری لەگەڵ «تۆبیاس بیلسترۆم» وەزیری دەرەوەی سویید، جەختی لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە کردەوە کە پێویستە ستۆکهۆڵم بیگرێتەبەر بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ.
«چاوشئۆغڵو» دوای کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئەو هەنگاوانەم وەبیر «بیلسترۆم» هێنایەوە کە پێویستە سویید بیگرێتەبەر بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ، دیارە لەم بوارەدا هاوکاریی ئەنجامدار لە شەڕی دژی تیرۆر گەلێک پێویستە.
هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیەدا، «ینس ستۆڵتنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، سوییدیش هاوشێوەی فینلاند هەموو مەرجەکانی بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ دابین کردووە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت هیچ ئاستەنگێک لە بەردەم ئەندامێتیی ئەم وڵاتە لەم هاوپەیمانییە سەربازییەدا هەبێت.
جێگای ئاماژەیە «چاوشئۆغڵو» کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکیسلە، لە چەند مانگی ڕابردوودا گەلێک جار لە سویید لەبەرسووکایەتیکران بە قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوانی دژە ئیسلامی لە ستۆکهۆڵم و هەروەها بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی پەکەکە لەم شارە دژی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەخنەی گرتووە.