May 14, 2023 09:21 Asia/Tehran
  • چاوشئۆغڵو: تۆمەتی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاست نییە و نادادپەروەرانەیە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی ئۆپۆزسیۆن له بارەی دەستوەردانی ڕووسیا له هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەی به درۆ و نادادپەروەرانە ناوبرد.

کەمال کلیچدارئۆغڵو ڕکابەری سەرەکیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»کاندیدی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتەر پۆستێکی بە زمانی ڕووسی بڵاوکردەوە و داوای لە ڕووسیا کرد دەست لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی وەر نەدات.

لەوەڵامی ئەم بانگەشەیەدا «دیمیتری پیسکۆڤ» وتەبێژی کرێملین ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە دەستوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا ڕەتکردەوەو ئەوانەشی ئەو جۆرە زانیاریانە بڵاو دەکەنەوە بە درۆزن ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتسش، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە "وڵاتەکەی لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە سەقامگیرییە، هەروەها هەڵبژاردنەکانی تورکیای بە زوڵاڵ ناوبرد و وتی: لە ڕوانگەی تابلۆی وڵاتەوە، دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دیموکراسی و زوڵاڵ بەڕێوە دەچێت، سودبەخشە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: لێدوانەکانی کلیچدارئۆغڵو کاندیدی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کە باس دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات، نادادپەروەرانەن بەرامبەر بەو وڵاتە.

سەرپەیڤ