تشرینی یه‌که‌م 02, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • رەخنەو گازندەی

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە پێشنیاری ئێستای یەکێتی ئوروپا وتی: ڕێک نەکەوتن لەسەر برگزیت باشترە لە پێشنیاری ئێستای یەکێتی ئوروپا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز؛ "ترێزا مێی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە وتی کە پێی باشترە ئەو وڵاتە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئوروپا لەو یەکێتییە بچێتەدەر هەتا ئەوەی کە پێشنیارەکانی ئێستای بروکسل قەبووڵ بکات.

ترێزا مێی وتی: بەریتانیا دەبێ شایەتی پێشنیاری قەبووڵکراو وپەسەندکراوتر لە یەکێتی ئوروپا بێ بۆئەوەی دانوستانەکانی برگزیت بەرەو پێش بچێ.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: من هەردەم وتوومە کە ڕێک نەکەوتن باشترە لە ڕێککەوتنێکی خراپ. پێم وایە ڕێککەوتنی خراپ ڕێککەوتنێکە کە دەبێتە مایەی پارچە پارچەبوون و لێکهەڵوەشانی بەریتانیا.

ترێزا مێی لەدرێژەی قسەکانیدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستەکانی پارتی کرێکار لەبارەی برگزیت وتی: گەڵاڵەو پلانەکانی برگزیت کە پارتی کرێکاردەیانخاتەڕوو، بەقازانجی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بەریتانیا نابێ.

بەرپرسانی باڵای پارتی کرێکار ڕایانگەیاندووە کە نەیارەتی لەگەڵ ڕێککەوتنی ترێزا مێی لەگەڵ یەکێتی ئوروپا لەسەر برگزیت دەخەنە بەردەنگدان.

سەرانی ئوروپایی لەدانیشتنی ئەم دواییەیان وشداریان بە ترێزا مێی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دا کە گەر هەڵوێستەکانیان لەهەمبەر تیجارەت و سنوری ئیرلەند نەگۆڕێ، ئەوان بۆ چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە بێ ڕێککەوتنی یەکجاری، ئامادە دەبن.

دانوستانەکانی یەکێتی ئوروپاو لەندەن لەبارەی برگزیت لە بەرتەسکیی زەمانی دایە. بەریتانیا هەتا مارسی٢٠١٩ لە یەکێتی ئوروپا دەچێتەدەر.

سەرپەیڤ