تشرینی یه‌که‌م 04, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەدیدار لەگەڵ هاوشانە ئەمریکییەکەی، وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەبارەی شوێنهاتەکانی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێککەوتنە، وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژنامەی"تاگس شپیگڵ" ، "هایکۆ ماس" لەدیدار لەگەڵ"مایک پۆمپێئۆ"ی هاوشانی ئەمریکی خۆی لە واشنگتۆن بەئاماژە بە هەوڵی یەکێتی ئوروپا بۆ دروست کردنی میکانیزمە نوێکان بەمەبەستی پێش گرتن بە ئابلۆقەکانی ئەمریکا لەپەیوەندییە بازرگانییەکانی کۆمپانیاکانی لەگەڵ ئێراندا، وتی: یەکێتی ئوروپا دەیەوێ لەڕێی دامەزراندنی ڕێکخراوی دراڤیی نوێ پێش بگرێ بەچوونەدەری ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان هەروەها بەدووپات کردنەوەی ئیدیعاکان لەبارەی ئێران، وتی: ئێران نابێ بەرنامە مووشەکییە بالستیکییەکانی خۆی وەک ڕابردوو، بگرێتەبەر و هەروەها دەبێ لە سوریا بکشێتەوە.

بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەبارەت بە پێویستیی چوونەدەری ئێران لە سوریا لەکاتێکدایە کە راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داواکاریی حکومەتی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو وڵاتە ئامادەن.

هایکۆ ماس هەروەها هاوبەشیی ئاڵمان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریای بەناواقع بینانە زانی و وتی: ئەو کارە پێویستی بە پەسەندکراوی پەرلەمانی ئاڵمان هەیە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی ئەمریکا خوازیاری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی هاوبەشی ئاڵمان، فەڕانسە، بەریتانیاو ئەمریکا بۆسەر سوریا بووە بەڵام بەرپرسانی ئاڵمانی چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە ئەو وڵاتە بێ پەسەندکراوەی پەرلەمان ناتوانێ بەشداری ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە بێت.

سەرپەیڤ