وشداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە حاند سیاسەتەکانی ترەمپ
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، وشداری دا لە حاند کاریگەریی نگەتیڤی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ڕووداو و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە بەرلین وتی: بە هۆی سیاسەت و کردەوە و ئاکاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو نەزم و دیسیپلینی جیهان خەریکە تێکدەشێوێ.
"هایکۆ ماس" چوونەدەری ترەمپ لە ڕێککەوتننامە و پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی بە یەکێک لە بەڵگەکانی سەلمێنەری ئەو قسانەی خۆی زانی لەمەڕ لەمەترسیدا بوونی نەزم و دیسیپلینی جیهانی.
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە و ئەورووپا بەرەوڕووی کێشە و گرفتی قورس و نوێ بۆتەوە.
ستراتژی و کردەوەکانی ترەمپ لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا لەمەڕ چوونەدەری لە ڕێککەوتننامە و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان لەوان پەیمانی کەش و هەوایی پاریس، ڕێککەوتنە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەورووپا، چین و کەنەدا و هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرەوڕووی ڕەخنە و گازندەی بەربڵاو لە ئاستی جیهاندا بۆتەوە.