پەسەن کرانی ڕێککەوتنی "برگزیت "لە دانیشتنی سەرانی یەکێیتی ئورووپا
سەرەڕای بوونی ناکۆکی بیروڕا لە نێوان بڕوکسل و لەندەن ، سەبارەت بە چوونەدەری بریتانیا لە یەکێیتی ئورووپا سەرانی ئەو یەکێتیە ڕێککەوتنی برگزیتیان پەسەن کرد و ڕادەستی لەندەنیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس ، دانیشتنی سەرانی یەکێتیی ئورووپا ڕۆژی یەکشەمە لە بڕووکسل بەڕێوەچوو و سەرەنجام ڕێککەوتنێک کرا سەبارەت بە برگزیت و لە نێوان ئەو یەکێیتیە و بریتانیا پەسەن کرا . بە پەسەن کرانی ڕێککەوتنی بێرگزیت لە دانیشتنی سەرانی یەکێتیی ئورووپا ئەو ڕێککەوتنە ڕادەستی ترێزا می سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەکرێت تا ناوبراو ئەو ڕێککەوتنە بداتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و لە لایەن نوێنەرانەوە پەسەن بکات . سەرانی یەکێتیی ئورووپا لە دۆخێکدا ڕێککەوتنی برگزیتیان پەسەن کرد کە زۆربەی نوێنەرانی لە پەرلەمانی بریتانیا نەیاری ڕێککەوتنی هەنووکەیین . بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەمە هەورەها ترێزا مەی لە گەڵ ژان کلود یونکر سەرۆکی کومیسیونی ئورووپا و دوناڵد توسک " سەرۆکی ئەنجومەنی ئورووپا دیدار و سەبارەت بە ڕێککەوتنی برگزیت بیروڕا بگۆڕنەوە .