کانونی یه‌که‌م 30, 2018 17:14 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی کاربەدەستێکی ئەورووپی لەگەڵ ئەندامەتیی توزکیا لە یەکێتیی ئەورووپا

پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی لێژنەی ئەورووپا جەختی کردووە: ئەگەر ئەو پۆستە لە یەکێتیی ئەورووپادا بە ئەستۆ بگرێت، دانوستانی ئەندامەتیی تورکیا لەو یەکێتییەدا ڕادەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ھێندێلزبڵاتی ئاڵمانیا ، «مانفرێد وێبەر» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەماوەر لە پەرلەمانی ئەورووپا و پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی لێژنەی یەکێتیی ئەورووپا، جەختی کردووە کە ئەگەر بێتوو ببێتە سەرۆکی لێژنەی یەکێتیی ئەورووپا، کۆتایی بە  دانوستانەکانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپادا دێنێ و دانوستانەکان دەگۆڕێتەوە بە دانوستانی ھاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

سباستییەن کورس سەرۆکی نەمسا و یوھانس ھان کومەیسەری پەرە پێ دانی یەکێتیی ئەورووپاش لەگەڵ بەردەوام کرانی دانوستانەکانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپادا دژایەتییان کردووە.

تورکیا لە چواردەی ئاپریلی ساڵی ١٩٨٧ەوە داخوازیی فەرمیانەی خۆی بۆ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا پێشکەش کردووە و لەم ئاراستەیەدا دانوستانەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دەست پێ کراون. هۆی پەک خرانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، بۆ دەستوەردانی ئانکارا لە ڕەوتی دیموکراسی و بەشێکیشی بۆ وەدرەنگ جوڵانەوەی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەی ئەم وڵاتە لەمەڕ پراکتیزە کردنی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەورووپا لە تورکیا دەگەڕێتەوە.

پەیوەندییەکانی تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا دوابەدوای شەپۆلی ڕاپێچ کردن و وەدەرنانی بەربڵاوی کارمەندو کاربەدەستان لە نێو دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کودەتا ساختەکەی ١٥ی ژوئەنی ٢٠١٦ سەری ھەڵداوە.

هەتاکو ئێستا لانیکەم زیاتر لە سەدوپەنجا هەزارکەس لە کارناسانی کاروباری دەوڵەتی و کەرتی تایبەتی وەلانراون و پتر لە 150 میدیا داخراون و 160 پەیامنێریش زیندانی کراون کە ئەمەش ناڕەزامەندیی یەکێتیی ئەورووپای لێ کەوتووەتەوەو کەچی لە بەرامبەردا تورکیاش ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بە تایبەت ئاڵمانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە داڵدەی ھۆکارانی ئەو کودەتا سەرنەگرتووە دەدەن.

سەرپەیڤ