کانونی دوھەم 05, 2019 21:04 Asia/Tehran
  • تەگبیری ئەمنیەتی توند لە بەریتانیا دوای برگزیت

کاربەدەستی وەزاڕەتی بەرەڤانی بەریتانیا ، لەسەر پێویستی ئامادە بوونی سوپای ئەم وڵاتە بۆ پەرەی تەگبیری ئەمنیەتی دوای برگزیت پیداگری کرد،

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز ، توبیاس ئەلوود جێگری وەزیری بەرەڤانی بەریتانیا وتی بۆ نێردرانی خێرای ٣٠ هەزار هێزی سوپا و٢٠ هەزارهێزی پاشەکەوت بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ شوێنهاتەکانی شیمانەیی برگزیت ، پێشبینی پێویست کراوە. جێگری وەزیری بەرەڤانی بەریتانیا وتی لەئەگەریی ڕودانی ناهێوریەکانی ناوخۆیی ، ئەم هێزانە بەرپرسایەتی پاڕاستنی ئەمنیەتی فڕگەکان ، گویزرانەوەی سوتەمەنی ومادەی دەرمانی  دەگرنە ئەستۆ. گاوین ڤیلیامسون وەزیری بەرەڤانی بەریتانیا ئش لە ئامادەباشی سێ هەزارو پانسەد کەس لە سەربازانی سوپا بۆ پاڕاستنی ئەمنیەت وپێشگیری لە ڕودانی نا‌هێوری لەم وڵاتە هەواڵی دا. ڕیککەوتنی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا کە دوومانگ لەمەوپیش بە ڕەزامەندی سەرۆکانی ٢٧ وڵاتی ئوروپایی ئەنجام بوو، بڕیارە لە پەرلەمانی عەوامی بەریتانیا دەنگی لەسەر بدرێت. نوێنەرانی پەرلەمانی عەوامی بەریتانیا ، بە بەش گەلێک لە ڕێککەوتنی برگزیت تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلە کانی هاوپێوەند بە ئیرلەندی باکووری نەیارن. ترزا می سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دێسەمبەری ٢٠١٨ ناچاربوو هەتا لە ترسیی شکست لە پەرلەمان ، دەنگ وەرگرتن لەمەڕ ئەم رێککەوتنە بخاتە دواوە. ڕێککەوتنی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکیەتی ئوروپا ، بەناوی برگزیت دەبێ لە سیی مارسی ٢٠١٩ جێ بەجێ بکرێت.

سەرپەیڤ