پێداگری ئاڵمان لەسەر پێویستیی پاراستنی پەیمانی ئای ئێن ئێف
کانونی دوھەم 23, 2019 19:51 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوانبورد ئای ئێن ئێف بۆ ئەورووپا وتی : هێشتا دەکرێ ئەم پەیمانە بپارێزێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، هایکو ماس ئەمڕو چوارشەممە وتی : لە وتووێژ لەگەڵ سێرگێئی لاوروڤ هاوتای ڕووسی خۆی بە ناوبراوم وت بەرلین لە مۆسکۆ بۆ چاکسازی پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بورد و چەک داماڵینی مووشەکی کرووز داکۆکی دەکات کە وایە هێشتا بەختێک بۆ پاراستنی لە ئارادایە.
قسەکانی ماس لە حاڵێکدا کراوە کەسێرگێئی ریابکوڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتویەتی ئەمریکا هەموو هەوڵی مۆسکۆ بۆ بە ئەنجام گەیاندنی وتووێژەکان و پاراستنی پەیمانی ئای ئێن ئێف ی ناکام هێشتوەتەوە.