دان پێدانانی سەروکی پەرلەمانی ئاڵمان بە ڕوڵی بنیاتنەری ئیسلام لەو وڵاتە
سەرۆکی پەرلەمانی ناوەندیی ئاڵمانی فیدڕاڵ " بوندستاک " دانی نا بە گرینگیەتی و ڕەوڵی کاریگەری دینی موبینی ئیسلام لەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاڵمان " ولفانگ شوبیلە" سەرۆکی پەرلەمانی ناوەندیی ئاڵمانی فیدڕاڵ بوندستاگ وتی موسوڵمانەکان بەشێک لە کومەڵگای ئاڵمان و ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگرن . سەرۆکی بوندستاگ وتیشی ئیسلامیش هەر وەکوو ئایینەکانی دیکە لە ئاڵماندا هەیە و پەیڕاوانیشی جێگای ڕێزن . ماوەیەک لەمەوبەر هورست زیهوفر وەزیری ناوخوی ئاڵمان لە درێژەی وتەکانی دژەی ئیسلامی خۆیدا وتبووی ئیسلام هی کومەڵگای ئاڵمان نیە .ئەو وتانەی زیهوفر ڕووبەڕووی کاردانەوەی نەرێنی خەڵکی ئاڵمان و گرووپە ئیسلامیەکان لەو وڵاتە بوو . سەرەڕای بوونی ڕوڵی پوزێتیڤی موسوڵمانان لە وڵاتانی ئورپایی بۆ وێنە ئناڵمان وتەکان و پەلامارەکانی دژە ئیسلامی لەو وڵاتە پەرەی سەندووە . ئیسلام گەورەترین کەمایەتی ئایینی لە ئاڵمان دێتە ئەژمار.