حوزه‌یران 19, 2020 02:16 Asia/Tehran
  • ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی خوازیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بریاردەران بوو بە بەشداریی ڕاستەوخۆی ئەندامان لە بارەی ئێرانەوە

دوابەدوای نەیارەتیی چین لەگەڵ بڕیارنامە پێشنیار کراوەکەی ھەر سێ وڵاتە ئەورووپییەکە دژی ئێران، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی خوازیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بریاردەران بوو بە بەشداریی ڕاستەوخۆی ئەندامان.

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز شەوی ھەینی وای بڵاوکردەوە کە، نەیارەتیی چین لەگەڵ بڕیارنامە پێشنیار کراوەکەی سێ وڵاتی ئەورووپیی فەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیا دژی ئێران دوای چوار ڕۆژ دانیشتنی ئانلاین، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی ناچار کرد کە داوای دانیشتنی ڕاستەوخۆی ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاردەران بکات لە بارەی ئەم بڕیارنامەیەوە.

کوبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەم ئەنجومەنە بریاڕ وایە ئەمڕۆ ھەینی بەڕێوە بچێت.

نوێنەری چین ڕۆژی پێنج شەممە وشداری دایە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی کە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژی ئێرانی، نەک ھەر ڕێککەوتنی بەرجام، بەڵکو میکانیزمی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکەمەنیی ناڤۆکیش لەبار دەبات.

«ھوایشینگ دای» جێگری باڵوێزی چین لە ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکان پێی داگرت: لە دۆخی ئێستادا پاراستن و ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی بەرجام باشترین چارەسەریی بۆ دۆسیەی ناڤۆکیی ئێران.

«دای» کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامی بە ملھوڕییەکی یەک لایەنە زانی کە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی گرژی و داوای لەو وڵاتە کرد کە بگەڕێتەوە بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانی و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕەچاو بکات.

سێ وڵاتی ئەورووپیی فەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیا کە لە واژۆکەرانی ڕێککەوتنی بەرجامن، بەرنووسی بڕیارنامەیەکیان بۆ خستنەبەر دەستی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس ئامادە کردووە کە تیای دا داوای خۆیان وتەنی «ھاوکاریی تۆکمەوتەواوی ئێران لەگەڵ ئاژانس»یان کردووە.

ئێران بەتوندی ڕەخنەی لەم ھەنگاوە گرتووەو ڕایگەیاندوە کە، ئەم داخوازییە بە پێی بانگەشەکانی ڕژێمی زایونی و لە ئەنجامی گوشارەکانی ئەمریکا ھاتووەتە ئاراوە کە سەرباری کشانەوەی لە بەرجام، بە تەمایە بایکۆتی چەکەمەنیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای کۆتایی ھاتنی ماوەکەی درێژ کاتەوە.

 

سەرپەیڤ