حوزه‌یران 19, 2020 21:28 Asia/Tehran
  • پێشنیاری بڕیارنامەی دژی ڕەگەزپەرستیی ئێران و چەند وڵاتێکی تر لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان

ئێران، فەلەستین و چەند وڵاتی ئەفریقایی، بەرنووسی بڕیارنامەیەکی دژی ڕەگەزپەرستییان داوەتە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆیشێتێدپرێس،لەم بەرنووسەدا کەئەمڕۆ ھەینی ئاراستەکرا، داوای لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕەگەزپەرستیی گەڵاڵەکراو لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەدا کراوە.

لەم بەرنووسەدا وێڕای داخوازیی پێکھاتنی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەی پرسی ڕەگەزپەرستی و ھەڵاواردنی ڕەگەزی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا ھاتووە: ئامانج، بەشدار بوون لە بەرپرسایەتیی و قەرەبووی ئەو زیانانەیە کە لە قوربانبانی ھەڵاواردنی ڕەگەزی لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی جیھان دەکەوێت.

ئێران، فەلەستین ھاوڕێ لەگەڵ چەند وڵاتی ئەفریقایی، وێڕای واژۆکردن و داکۆکیی لەم بڕیارنامەیە، بەردەوام کرانی ھەڵاواردنی ڕەگەزی و توندوتیژی دژی ئەفریقی ڕەگەزەکان لە ئەمریکایان شەرمەزار کردووە.

شارە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکاو سەرتاسەری ئەورووپا زیاتر لە سێ حەوتەیە کە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی دژی ڕەگەزپەرستییە.

سەرپەیڤ