ته‌مووز 10, 2020 12:52 Asia/Tehran
  • ژەنراڵێکی ئەمریکی: ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران ھیچ بارێکی سەربازیی نییە

فەرماندەری ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا جارێکی تر جەختی لەوەکردەوە کە «پێکدادانی ئەوپەڕی گوشار» دژی تاران قەت باری سەربازییانەی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «کێنت فرانک مەک کێنزی» فەرماندەری ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی لوبنانی جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەدووی بەشەڕ ھاتن لەگەڵ ئێراندا نییە.

«مەک کێنزی» کە لەگەڵ کەناڵی «ئێڵ بی سی ئای» دا قسەی دەکرد وتیشی: «پێکدادانی ئەوپەڕی گوشار» دژی ئێران لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری دایە و قەت شێوازو بنەمای سەربازییانەی نییە.

«مەک کێنزی» مانگێک لەمەوبەریش ھەر جەختی لەوە کردبووەوە کە، «پێکدادانی ئەوپەڕی گوشار» دژی ئێران قەت شێوازو بنەمای سەربازییانەی نییە.

«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڵێنی ئەوەی دابوو کە بەکشانەوەی لە بەرجام و پێ و شوێن گرتنی سیاسەتەکانی ناسراو بە «پێکدادانی ئەوپەڕی گوشار» ئێران ناچار دەکات لە پشت مێزی دانوستانەکان بۆ گەییشتن بە خۆی وتەنی  ڕێککەوتنێکی باشتر ناچار دەکات. لە ئێستادا کە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر ئەو بەڵێنەی دا تێپەڕیوە کەچی لە وەدی ھێنانی بەڵێنەکەی سەرکەوتوو نەبووەو ھەر لە بەر ئەمەش لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی مانگی نوامبەر لە لایەن تاقمە جۆربەجۆرەکان لە ئەمریکادا کەوتووەتە بەر ڕەخنەو توانج.