ته‌مووز 10, 2020 15:32 Asia/Tehran
  • میدیایەکی پاکستانی: تیرۆری سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە کوشتنی بە ئەنقەست بوو

ڕۆژنامەیەکی پاکستانی وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی تیرۆریس سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نووسی: کردارەکەی ئەمریکا لە بارەی ئەم تیرۆرەوە، کوشتنی بە ئەنقەست و ئاشکرا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی پاکستانیی «ئێکسپرێس تریبون» ڕۆژی ھەینی لە سەروتارەکەی بە مانێشێتی «ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سولەیمانی» جەختی کردووە: تیرۆری سەرداری شەھید سولەیمانی بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشێلکرانی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بوو.

ئەم ڕۆژنامە پاکستانییە  ئەوەشی نووسیوە کە، ترەمپ بە دەنگ و باسی ساختەو ناڕاست ھەوڵی دا ھەتا تیرۆری سەردار سولەیمانی پاسا داتەوەو کەچی پێی نەکرا.

«ئاگنێس کالامار» کارناسی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە بە ئاراستەکردنی ڕاپۆرتێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە تیرۆری سەردار سولەیمانی دا بۆ یەکەمجار دەوڵەتی ئەمریکا لە بنەمای بەرگری کردن لە خۆی بۆ پاسادانی ھێرش کردنە سەر کەسایەتییەکی دەوڵەتی لە خاکی وڵاتێکی سێھەم دا، کەڵکی وەرگرت کە دیارە کارەکەی نایاسایی بووە.

سەرداری سپەھبۆدی شەھید حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس یاریدەری سەرکردەی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ ھەشت کەسی دیکە لە ئەندامانی ھێزی خۆڕاگری، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٨ی کۆچیی ھەتاوی بە فەرمانی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھێرشێکدا کە بە ھۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەربازیی ھێزە تیرۆریست و داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە نزیکی فڕگەی بەغدا ئەنجامی گرت، شەھید کرا.

سەرپەیڤ