شاره‌زایه‌کی ئابووری: کۆتایی 2021 دۆلار دادەڕمێت
شارەزایه‌کی بواری ئابوریی ئه‌مریکا پێی وایه بیرۆکه‌که‌ی شێتانه‌یه له‌سه‌ر داڕمانی دۆلار، به‌ڵام هه‌ر هۆشداریش دەدات لە داڕمان و هه‌ره‌سهێنانی و پێی وایه که لە کۆتایی ساڵی 2021 دا دۆلاری ئەمریکی داده‌ڕمێت.
ستیڤن روش، که مامۆستای زانکۆی ییڵ-ی ئه‌مریکایه بە سایتی بیزنیس ئینسایدەری راگه‌یاندوه که هەرچەندە بیرۆکەکەی لە شێتانە دەچێت بەوەی کە دۆلار دەڕوخێت و نابێت وابێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش داتا‌کان بۆ ئەوە دەچن و ئەوەی بەڕێوەیە بۆ دۆلار قورس دەبێت.
به‌پێی بیرۆکه‌که‌ی ستیڤن روش کورتهێنانه‌کانی ئه‌مریکا، که پێوه‌ری سه‌ره‌کیی جیاوازی نێودەوڵەتییە لەگەڵ سەرجەم جیهاندا، به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن که دۆلار لە نیوەی دووەمی ئه‌مساڵدا تووشی داڕمانێکی پێوانەیی بووە.
روش رونیکردوه‌ته‌وه که هاوکێشەی کۆگاکردنی نیشتمانی " کە پارەی عه‌مبارکراوی تاکه که‌س کۆمپانیا و کەرتە حکومیەکانە" لە نیوەی دووەمی 2020 دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کردوە.
ئەو شارەزا ئابورییە پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ڕوخانێکی ئابوریی لەماوەی ساڵێک یان دوو ساڵدا رووده‌دات، بەڵام ئێستا پێی وایە ئه‌و روداوه له کۆتایی ساڵی 2021 ڕوودەدات، ئەوەش لەگەڵ نزیکبونەوەی وەرزی په‌تا کە دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان ئه‌مه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی دروستکردوه که گورزێکی گه‌وره به‌ر ئابوریی ئه‌مریکا بکه‌وێت.