بەردەوامیی ھەنگاوی دژی ئێرانیی کۆشکی سپی بە درێژ کردنەوەی «ڕەوشتی نائاسایی نیشتیمانی»
تشرینی دووهم 13, 2020 10:34 Asia/Tehran
دەوڵەتی ئەمریکا باسی درێژکردنەوەی «ڕەوشتی نائاسایی نیشتیمانی»ی کرد لە بارەی ئێرانەوە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: «ڕەوشتی نائاسایی نیشتیمانی» لە بارەی ئێرانی بۆ ماوەی ساڵێکی تر درێژ کردووەتەوە.
فەرمانی«ڕەوشتی نائاسایی نیشتیمانی» لە بارەی ئێرانەوە بۆ یەکەمجار لە ١٥ی نوامبەری ١٩٧٩«٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨» لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا واژۆ کراو لەو مکاتەوە ھەتا ئێستا ھەموو ساڵێک ڕدرێژ دەکرێتەوە.
ئەم ف ەرمانە دەستەڵاتە ئەوە بە سەرۆک کۆمارڕی ئەمریکا دەدات کە دەست بگرێ بە سەر ماڵ و سامانی ئێراندا.
ئەمریکا ھەتا ئێستا ملیاران دۆلاری لە دارایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی نایاسایی زەوت کردووە.