شوبات 05, 2021 21:11 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی میانماڕەوە

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا لە بارەی ڕەوشتی کارەساتبارو دۆخی نائاسایی میانماڕ نیگەرانیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم بەیاننامەیەدا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ڕەوشتی کارەساتبارو دۆخی نائاسایی میانماڕ داوای ئازاد کرانی قۆپبەست کراوانی کرد.

سوپای میانماڕ دووشەممەی ڕابردوو بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین لە بارەی خۆی وتەنی ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، کودەتایەکی سەربازیی وەڕێ خست.

سوپای میانماڕ بە ئەنجام دانی کودەتا، «وین مینت» سەرۆک کۆمار، «ئانگ سان سوچی» ڕێبەری پارتی دەستەڵاتدارو کۆمەڵێکی تر لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتەی قۆڵبەست کرد.

سوپای میانماڕ ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی، جەختی کرد کە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری وڵات بۆ ماوەی ساڵێک بە ئەستۆ دەگرێت.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە میانماڕدا لە ھەل و مەرجێکدا بەڕێوە چوو کە پارتی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو بە ھاوڕێیەتیی سوپا کردەوەی دژی مرۆڤانەی بەربڵاوی دژی کەمینەی موسڵمانان لە پارێزگای ڕاخینی میانماڕ ئەنجام داوە.

 

سەرپەیڤ