شوبات 18, 2021 03:46 Asia/Tehran
  • وتووێژێ تەلەفۆنیی ناتانیاھۆ لەگەڵ بایدێن

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز وای بڵاو کردووەتەوە کە شەوی ڕابردوو یەکەم وتووێژی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ئەنجامی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرزەوە، نووسینگەی ناتانیاھۆ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە، یەکەم وتووێژی نەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لەگەڵ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، وتووێژەکان تەواو گەرم و گوڕ بووەو نزیکەی کاژێرێکی خایاندووە.

ھەردووک لا لەم وتووێژانەدا ئاماژەیان کردووەتە پەیوەندییە خۆکەسییە دێرینەکەیان و وتوویانە کە بۆ ھێزمەند کردنی زیاتری پەیوەندیی پتەوی نێوان ڕژێمی زایونی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆستیش نووسیویەتی: ناتانیاھۆو بایدێن لە بارەی برەوپێدانی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە، ھەڕەشەو مەترسیی ئێران و گرفتەکانی ناوچەکە پێکەوە دوواون.

کۆشکی سپی ھەتا ئێستا ھیج بەیاننامەیەو وردیاتێکی لە بارەی ئەو وتووێژانەوە بڵاو نەکردووتەوە.

سەرپەیڤ