حوزه‌یران 07, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • کوژرانی 88 کەس لە پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر 8 گوندی رۆژاوای نیجیریا

چەکدارانی نەناسراو بە پەلامار بۆسەر 8 ئاوایی لە ویلایەتی کێبی باکووری رۆژاوای نیجیریا ، لانیکەم 88 کەسی مەدەنییان کوشت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پۆلیسی نیجریا رایگەیاند ، ئەم پەلامارانە رۆژی پێنجشەممە روویداوە بەڵام وردەکاری و هەواڵەکانی رۆژی یەکشەممە بڵاوبووەتەوە .

 ئەبووبەکر باگۆدۆ فەرمانداری ویلایەتی کێبی ش رۆی یەکشەممە بە ئاماژە بەوەی کە هێرشبەران لە ویلایەتەکانی نیجر و زمفارا هاتوونەتە ویلایەتی کێببی گوتی ، ئەوان ئاژەڵ و بەروبومی ئەم 8 گوندەشیان لە بەین بردووە .

 هێشتا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارانە نەگرتووتە ئەستۆ بەڵام بە ئەگەری زۆر تاقمی تیرۆریستیی بۆکۆحەرام ئەنجامدەری ئەم پەلامارانەیە .

 لە هەمان کات دا گروپی تیرۆریستیی داعش شەوی رابردوو باسی کوژرانی ئەبووبەکر شێکائو سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی بوکوحەرام لە نیجریای کرد .

سەرپەیڤ