حوزه‌یران 08, 2021 20:58 Asia/Tehran
  • «ئانگ سان سوچی» دادگایی دەکرێت

دادگایی کرانی سەرۆکی لابراوی میانماڕ ڕۆژی ١٤ی ژوئەن دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «ئانگ سان سوچی» سەرۆکی لابراوی میانماڕ تۆمەتگەلێکی وەک ھەڵلوشینی ناڕەوای سامان و دارایی، ورووژاندن بۆ دروست کردنی بشێویی گشتی و خەمساردی لە بارەی ڕێنماییە تەندروستییەکانی ھاوپەیوەند بە کۆرۆنای لەسەرە.

«سوچی» سەرباری وەرگرتنی خەڵاتگەلی نێونەتەوەیی، لە بەر بێ دەنگە لێکردنی لە ھەمبەر کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕوھینگیاو بەربەرەکانێی حکومەتەکەی لەگەڵ ئەم کەمینەیەدا، لە لایەن زۆرێک لە وڵاتان و دامەزراوەکانەوە ئیدانەکراوە.

سوپای میانماڕ ڕۆژی یەکەمی فڤریە بە ئەنجام دانی کودەتایەکی سەربازی «ئانگ سان سوچی» سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتەی لە دەستەڵات لاداو بە پێکھێنانی ئەنجومەنێکی سەربازی بەڕێوەبەرایەتی ئەم وڵاتەی گرتە دەست. ئەم ھەنگاوە بووەتە ھۆی ناڕەزامەندی و سەرھەڵدانی بشێوی لە میانماردا.

سەرپەیڤ