حوزه‌یران 30, 2021 12:18 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەستەڵاتی مۆڵەتی ھێرشی سەربازیی سەرۆک کۆماری ھەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە ئاراستەی بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، دوو مۆڵەتی شەڕی ھەردووکیان ھاوپەیوەند بە شەڕەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو بوو، ھەڵوەشاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی «ھیل»، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٣٦٦ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٤٦ دەنگی ناتەبا بەشێک لە ھەگبەی حەوت پرۆژەیاساییەکەی جێی باسی مۆڵەتی ساڵی ١٩٩١ی پەیوەست بە ھەنگاوی سەربازی و شەڕی عێراق ھەڵوەشاندنەوە.

نوێنەرانی ئەمریکا ھەروەھامۆڵەتی ١٩٥٧یشیان ھەڵوەشاندەوە کە دەستەڵاتی ئەوەی دەدایە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە بۆ پارستنی وڵات لە بەرامبەر دەست درێژکاریی چەکدارانەی ھەر وڵاتێک کە لەژێر کۆنترۆڵی کۆمۆنیزمی نێونەتەوەیی دا بێت، ھەستێت بە ھەنگاوی سەربازی لە ڕۆژئاوای ئاسیا. ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەرلەمەش مۆڵەتی شەڕی ٢٠٠٢ی عێراقی ھەڵوەشاند بووەوە.

ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەی ھەنگاوی سەربازی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە کاتێکدایە کە «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوەیەک لەمەوپێش فەرمانی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ھێزەکانی خۆڕاگری لە عێراق و سووریا  دەرکرد بوو.

سەرپەیڤ