ئادار 23, 2022 19:57 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی با پێش بە پێدزەی ڕژێمی زایونی لە جیھانی ئیسلام دا بگرێت

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی پێی داگرت:ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی با پێش بە پێدزەی ڕژێمی زایونی لە جیھانی ئیسلام دا بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی ھیاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دووھەمین ڕۆژ لە چل و ھەشتەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە ئیسلام ئاباد وتی: سیاسەتەکانی فێڵبازانەی ڕژێمی زایونی و ھێزە داکۆکیکارە سەرەکییەکەی واتە ئەمریکا لە بواری بەرەوپێش بردنی سیاسەتی کۆڵۆنیالیستیی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ھۆگری و پێشوازیی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە ڕووبەڕوو بووەو دیارە ئەمەش مەترسییەک بۆ پەرۆشانی یەکگرتوویی و یبەختەوەریی ئوممەتی ئیسلامی بەدی دێنێ.

خەتیب زادە وتیشی: گەڕانەوەی تەواوی فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوینی باب و باپیرانیان و پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز ھەروا دەبێ باڵاترین ئەوبەرایەتیی کاری ئەم ڕێکخراوەیەو وەدی ھێنانی سەردێڕی ھەموو ھەوڵەکانی بێت.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران وێڕای ھاوڕێیی و ھاودڵیی تۆکمەوتەواو لەگەڵ جەماوەری ئەفغانستان کۆڕی دەستەڵاتداری کاتیی ئێستا بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی گشتداگرو ڕەچاوکردنی بەڵێن و ئەرکی دیاری کراوە نێونەتەوەییەکان لەوانە ڕەچاو کردنی مافی ئافرەتان و منداڵان ھان دەدات.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران وێڕای داکۆکی لە پێویستیی دابین کرانی ئاسایشت و ئاسودەیی تۆکمەوتەواوی خەڵکی سووریا، ھێرشی سەربازیی ڕژێمی زایونی دژی سووریای بە توندی ئیدانەکرد.

خەتیب زادە وتی: ئێران بەردەوام لە چارەسەریی کێشەوناکۆکیی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە لە ڕێگای وتووێژو بەکارھێنانی ئاشتیانە داکۆکیی کردووە.

 

سەرپەیڤ