رووسیا هۆشداری لە ڕووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەدات
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، هەر کاروانێکی چەک بۆ ئۆکرانیا مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن زیاد دەکات.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا مووشەکی جۆری " هیمارس" بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات کە تا مەودای 80 کیلۆمەتر دەڕوات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مووشەکانەی ئەمریکا رەوانەی ئۆکرانیای دەکات، هەتا دووری 80 کیلۆمەتر دەتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت. لەو کاتێکدا، ئەمریکا مووشەکی زۆر دوور مەوداتری لە هەمان جۆر هەیە.
دوای ئەوە ،وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، هەر کاروانێکی چەک بۆ ئۆکرانیا مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن زیاد دەکات.
مووشەکی هیمارس، مووشەکێکە لە ڕێی پڕۆگرامی پێشوەختە ئامادەکرێت و ئاراستەی ئامانجەکەی دەکرێت. بەوە ناسراوە دوو جۆری کورت مەودا و دوور مەودای هەیە ولە پێکانی ئامانجەکەیدا زۆر ووردە.