بەڕێوەچوونی مەراسیمی تاسوعای حوسێنی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان
دوێنێ یەکشەممە موسڵمانانی وڵاتانی جیاجیای جیهان، هاوکات لەگەڵ تاسوعای حوسێنی، گردبوونەوە و ماتەمینیان بۆ سەروەری شەهیدان ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع) و هاوەڵەکانی گێڕا.
ڕۆژی (یەکشەممە) هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی نۆیەمی مانگی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی، (٧ی ئابی ٢٠٢٢)، تاسوعای حوسێنی (ع) بوو.
حەزرەتی عەبادوڵڵا حسێن (ع) و هاوەڵە دڵسۆزەکانی لە ١٠ی موحەڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی لە شاری کەربەلا شەهید بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی سەداو سیما؛ شیعەکان و ئەویندارانی ئیمام حوسێن لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان، لەوانە لە ناوەندی ئیسلامیی بەریتانیا، شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ناوەندی ئیسلامیی ئیمام عەلی (ع) لە سوید، مزگەوتی شیعە لە پایتەختی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕۆژی یەکشەممە، بە کاتی ناوخۆیی، ھاوکات لەگەڵ تاسوعای حوسێنی، بە ئامادەبوون لە ناوەند و مزگەوتە ئیسلامییەکان، بە جۆش و خرۆشەوە خۆشەویستیی خۆیان بۆ حەزرەتی ئیمام حوسێن (دخ)ع هاوەڵە دڵسۆزەکانی نیشاندا.