کانونی دوھەم 15, 2024 12:15 Asia/Tehran

ڕێکخراوی جییهانیی خۆراکیش ڕاپۆرتی دا کە نزیکەی پێنسەد و حەفتا و حەفت هەزار کەس لە خەڵکی غەززە کە چوار یەکی دانیشتوانی ئەم کەرتە پێکدێنن، بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیش ئەمدواییە لە بەیاننامەیەکدا وشداری داوە کە مەترسیی ئەوەی غەززە لە بەندیخانەیەکی کراوە ببێ بە گۆڕستانێکی گەورە، خەریکە لە پێش چاوانمان ڕوو دەدات.ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە ڕاشیگەیاند کە هەموو وڵاتانی جیهان ئەو ئەرکە نێودەوڵەتییەیان لە ئەستۆیە کە پێش بگربن بە  ڕوودانی ژینۆساید لە کەرتی غەززەدا.

ناوەندی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاندووە کەرتی غەززە لەبەر پەلامارەکانی ئیسراییل بووە بە شوێنێک کە نیشتەجێبوون تێیدا گونجاو نییە.

سەرپەیڤ