ڕێکخراوی نەتەوەکان: پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەسانی ناسەربازی غەززە نموونەی جەنایەتەکانە
نوسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کاروکردەی ئیسرائیل لە غەززە ، لەوان پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچە پڕ حەشیمەتەکان کە تیدا کەسانی سیڤیل کوژراون ، نیشانەگەلێکە لە جەنایەتەکانی.
" ینس لایرکە" وتەبێژی نوسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانە لە ژنێڤ وتی: لەغەززە بێ متمانەیی بێ بەزەییانە بەگیان وکەرامەتی مرۆڤی لە ئارادایە.
داسەپانی شەڕێک کە شایەتی بوون لە نیشانەکانی جەنایەتە دڕندانەکانە. وتیشی: هەموو ڕۆژ شایەتی کوژرانی منداڵان، فریاکەوان ، ئاوارە بوونی بە زۆرەملی خەڵک بەبێ هیچ کەرەسە وئامێرێک بۆ مانەوەین.
" ینس لایر کە" پیداگری کرد کە پاشەکەوتی مادەی خواردەمەنی وپزیشکی زۆر خێرا ڕوولە تەواو بوونە چۆنکە کاربەدەستانی ئیسرائیلی لە دوو مارس تەگەرە ئەخەنە سەرڕیی ناردنی یارمەتیەکان بۆ غەززە. بەرنامەی جیهانی خۆراک ڕایگەیاند کە ٥٧٠٠ پاشەکەوتی مادەی خواردەمەنی لە غەززە ماوەتەوەکە بۆ دابین کردنی پیداویستیەکانی خەڵک تەنیا بەشی دوو حەوتە ئەکات. ڕێکخراوی جیهانی تەندروستیش ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی خوێن بۆ دەرمانی بریندارانی غەززە ڕوولە تەواوبوونە.