حیزبوڵای عێراق ھەڕەشە لە سێ کوچکەی ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385680-حیزبوڵای_عێراق_ھەڕەشە_لە_سێ_کوچکەی_ئەمریکاو_عەرەبستان_و_ڕژێمی_زایونی_دەکات
بەرپرسێکی لقی سەربازیی حیزبوڵای عێراق لە پەڕەی توییتێرەکەی خۆی دا ھەڕەشە لە ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونیی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2020 11:23 Asia/Tehran
  • حیزبوڵای عێراق ھەڕەشە لە سێ کوچکەی ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونی دەکات

بەرپرسێکی لقی سەربازیی حیزبوڵای عێراق لە پەڕەی توییتێرەکەی خۆی دا ھەڕەشە لە ئەمریکاو عەرەبستان و ڕژێمی زایونیی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، بەرپرسێی باڵای لقی سەربازیی حیزبوڵای عێراق رایگەیاندووە: پێویستە ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و سعودیە بزانن کە لەعێراق و شوێنەکانی دیکەش دەبنە ئامانجی هێرشەکانیان و بەرەکەیان یەکگرتون و یەک ئامانجیان هەیە.

«ئەبو عەلی عەسکەری» بەرپرسی سەربازیی حیزبوڵای عێراق لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە توییتێر  ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و سعودیەی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو نابن و حزبوڵا و هاوپەیمانەکانی دەیانکەنە ئامانج.

ئەم بەرپرسە سەربازییەی حیزبوڵای عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە ، هێزەکانی بەرگری  یەکگرتون و ئامانجەکانیان یەکێکە و بۆ بەرەنگاربونەوەی نەیارەکانیان و دەرپەڕاندنیان لە خاکی وڵات.