جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بە سەرمەشق کردنی ڕابوونەکەی ئیمامی حسەین(ع)
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387581-جەختی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_لە_سەر_پێویستیی_بە_سەرمەشق_کردنی_ڕابوونەکەی_ئیمامی_حسەین(ع)
سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی(ع)، لە سەر سەرمەشق وەرگرتن لە ڕابوونەکەی ئیمامی حسەین(ع) پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 21:01 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بە سەرمەشق کردنی ڕابوونەکەی ئیمامی حسەین(ع)

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی(ع)، لە سەر سەرمەشق وەرگرتن لە ڕابوونەکەی ئیمامی حسەین(ع) پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی ئەربەعینی حسەینی، لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ساڵگەڕی چلەو ئەربەعینی ئیمامی حسەین(ع)، وەبیر ھێنەرەوەی شۆڕش لە پێناوی دادگەریی کۆمەڵایەتی و چاکسازی لە بەرامبەر ستەم و چەوساندنەوەیە.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەکەی دا لە سەر پێویستیی وانەفێربوون لە بایەخەکانی ڕاپەڕینی ئیمامی حسەین(ع) و بەکارھێنانی لە ڕاپەڕاندنی چاکسازی و ئاڵوگۆڕ بە مەبەستی پێکھێنانی دەوڵەتێکی توانا، دەستەڵاتدار و خاوەنی سەروەری کە خزمەتی ھاووڵاتیانی بکات، پێی داگرت.

بەرھەم ساڵح ھەروەھا لە ستایشی ھێزەکانی ئاسایشت و تەواوی دامەزراوە خزمەتگوزارەکان و گروپەخۆبەخشەکانی کرد لەبەر خزمەت کردنیان بە زیارەتکارانی حسەینی.