بەدرۆ خرانەوەی ئەو وتانەی لە زاری «بەرھەم ساڵح»ەوە بڵاو بوونەتەوە
نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاردانەوەی بەرامبەر بە توییتێکی میدیایی پیشان داو دیمانەیەکی پاڵ دراو بە بەرھەم ساڵحی لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە ھەگەری ڕەزامەند بوونی فەلەستین، بەدرۆ خستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، سکای نیوز ڕۆزی ڕابردوو لە توییتێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژێکدا باسی ھەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونیی کردووە لە ھەگەری ڕەزامەند بوونی قەلەستین.
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو توییتە ڕایگەیاند: پەڕەی میدیا کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێکی ساختەیان بە ناوی سەرۆک کۆمارەوە بڵاو کردووەتەوە لە بارەی ئەمەی کە گوایە عێراق ئامادەیە بە ھاواھەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکات، لە کاتێکدا کە ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە ئەوەی وا خەریکە بڵاو دەبێتەوە تەواوی نادروستەو ساختەیە، ئێمە داوا لە میدیاکان دەکەین وردو جێی بڕوا بن و زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی فەرمی وەربگرن، ئەگینا وا دەردەکەوێت کە بڵاو بوونەوەی وەھا ھەواڵگەلێک بە بێ ورد بوونەوە لە ئاراستەی سوکایەتی کردن و بشێوی نانەوەو بۆ ئامانجگەلێکی جێی گومان ئەنجام دەگرێت.