بڕیاری 4 جار ئیعدام و گرتنی تا ھەتایی بۆ قازی شەرعی داعش
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق سزادانی دادوەرێکی ویلایەتی کەرکوکی خەلافەتی ئیسلامی داعش دەرکرد کە بە چوار جار سزاى لە سێدارەدانى بۆ دەرکردوە.
لەڕاگەیاندراوێکدا، نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین/دەستەی دووەم، سزای بۆ بەناو دادوەرێکی شەرعی سەربە داعش بەتاوانی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی چەندین تاوان دەرکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین/دەستەی دووەم دوای ئەنجامدانی وردبینی بۆ دۆسیەی بەناو دادوەرێکی شەرعی سەربە داعش، بەپێی بڕگەی یەکەم لەماددەی چواری ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠٠٥ـی تایبەت بەلەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، چوار سزای لەسێدارەدان و سزایەکی زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی بۆ دادوهرهکه دەرکردووە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە تیرۆریستەکە بەشداری لە ئەنجامدانی چەندینتاوانی ئهنجامداوه لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لەوانە تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو بە سوپای عێراق کە بەھۆیەوە پێنج سەرباز کوژران و رفاندنی ھاووڵاتییەک، هەروەها بەشداریکردن لە ھێرشکردنە سەر ناحیەی ئامرلی.