دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ 9 تاوانباری جەنایەتی سپایکەر
لقی ناوەندیی دادگای سزا لە ناوەندی پێداچوونەوەی ئەلڕەسافە بۆ 9 تاوانباری کوشتاری خوێندکارانی کۆلێژی سەربازیی عێراق لە بنکەی ئاسمانیی سپایکەری تکریت لە ساڵی 2014 بڕیاری لە سێدارەدانی دەرکرد .
بە پێی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاگەیاندنی شۆرای باڵای دادی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: مەحکووم کراوانی جەنایەتی سپایکێر دانیان بە کوشتنی کەسانی بێ تاوان لە هاوینی 2014 بە پێی گەلاڵە تیرۆریستییەکان و داگیرکردنی پارێزگای سەلاحەدین لە لایەن داعشەوە نا.
لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: دادگا هۆکارەکانی مەحکووم کردنی ئەو کەسانەی لێک دایەوە و بە پێی مادەی 4ی یاسای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم حوکمی سیدارەی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد.
ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش لە سەردەمی داگیرکردنی پارێزگای سەلاحەدین لە هاوینی 2014، 1700 خوێندکاری کۆلێژی سەربازیی عێراقی لە شاری تکریت کوشت.
ئەندامانی داعش خوێندکارانیان گەمارۆ دا و پاشان قۆڵبەستیان کرد و لە تکریت هەمووی ئەو کەسانەیان کوشت. داعش وێنەی جەنایەتەکانی خۆی لە ماڵپەڕەکانی تایبەتی خۆی دا بڵاو کردەوە.