تشرینی دووه‌م 26, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • پوچەڵ کردنەوەی پیلانی تیرۆریستانی داعش بۆ کردنە ئامانجی بەغدا

حەشدی شەعبی شەوی ھەینی باسی پوچەڵ کردنەوەی پیلانی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ کردنە ئامانجی بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.

یە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە یبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیپی ٢٧ی حەشدی شەعبی لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوو توانیویەتی سێ ھەماری لۆجیستیکیی داعش ھەڵگری فیشەک و موشەک ڕتەقەمەنیی قورس لە ڕۆژئاوای بەغدا بدۆزێتەوە کە تیرۆریستانی داعش بەتەما بوون بە ھۆیانەوە ئاسایشتی بەغدا تێک دەن.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  لەم وڵاتە ماونەتەوە.

سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆری زۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەنجام داوە کە ئەم ھەنگاوەش ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ