پێشوازیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پێشوەختە
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ستایشی بانگەوازەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوپەیمانیی سەروەریی کرد لەمەڕ پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەپاش خۆش کرانی بەستێنی یاسایی.
بەپێی راپۆرتی شەوی سێ شەممەی ئیرنا،لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق ستایشی ھەڵوێستی نیشتمانی و یاسایی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتیی «مەسعود بارزانی» وهاوپەیمانیی «سەروەری» بە سەرۆکایەتیی «خەمیس خەنجەر» دەکات کە لەپاش کۆبوونەوەکەیان لە ھەولێر جەختیان لە پابەند بوونیان بە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی وڵات کردووەتەوە لە بواری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەپاش خۆش کرانی بەستێن و ھەل و مەرجی پێویست.
لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق دا ھاتووە: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کاته‌وه، به‌ئامانجی جێبه‌جێکردنی شایسته ده‌ستورییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی داموده‌زگاکان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان و پێکهێنانی حکومه‌تێک به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه به مه‌به‌ستی رزگارکردنی وڵات له قه‌یرانی زیاتر.
لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق دا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوپاتی ئەوەش ده‌کاته‌وه کە، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ خێراکردنی ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌شداریی هه‌موان له حکومه‌تی نوێ دا.