هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر جەولانی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i431840-هێرشی_درۆنیی_خۆڕاگریی_عێراق_بۆ_سەر_جەولانی_داگیرکراو
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە جەولانی داگیرکراودا.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 15:24 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر جەولانی داگیرکراو

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە جەولانی داگیرکراودا.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە وەڵام بەو کوشت و کوشتارانەی ڕژێمی داگیرکەر دژ بە خەڵکی مەدەنی لە منداڵەوە تا ژن و بەساڵاچوو دەیکات،  بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە جەولانی داگیرکراو. لەم بەیاننامەیەدا هەروەها پێداگری کراوە لەسەر بەردەوام بوونی هەڵمەتەکانی بەشێوەیەکی ڕوو لە زیادبوون بۆ تیابردنی هەموو بنکە و مەتەرێزەکانی دوژمن. 

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕۆژی شەممەیش لە چوار بەیاننامەدا باسی ئەوەی کردبوو کە بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر چوار ئامانجی سەرەکی لە جەولانی داگیرکراو و بەندەری ئومەڕەشڕاش (ئەیلات). خۆڕاگریی عێراق لە ماوەی چەن هەفتە و چەن مانگی ڕابردوویشدا ئامانجگەلێکی ستراتژی و گرینگی لە ئەیلات و جەولانی داگیرکراو پێکاوە.