ھێرشی خۆفڕیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئامانجێکی سەربازیی زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i432282-ھێرشی_خۆفڕیی_خۆڕاگریی_عێراق_بۆ_سەر_ئامانجێکی_سەربازیی_زایۆنییەکان
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ شەممە، باسی بەردەوامیی ھەڵمەتەکانی دژە زایۆنی و هێرش بۆ سەر ئامانجێکی سەربازی کرد لە «عەکا»ی ھەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 16:26 Asia/Tehran
  • ھێرشی خۆفڕیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئامانجێکی سەربازیی زایۆنییەکان

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ شەممە، باسی بەردەوامیی ھەڵمەتەکانی دژە زایۆنی و هێرش بۆ سەر ئامانجێکی سەربازی کرد لە «عەکا»ی ھەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق باسی هێرشی سەر ئامانجێکی سەربازیی کرد لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بە ھۆی خۆفڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕۆژی شەممە باسی بەردەوامیی ھەڵمەتەکانی دژ بە ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی کرد.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە لە کاردانەوە بە تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەو لوبنان، ئامانجێکی سەربازی لە «عەکا» کردووەتە ئامانج کە دەکەوێتە باکووری فەلەستینی داگیرکراوەوە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو هەڵمەتەی بە ھۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام داوە.

ماوەیەک لەمەوپێش سوپای تیرۆری زایۆنی دانی بە کوژرانی ٢ سەرباز و برینداربوونی ٢٣ سەربازی لیوای پیادەی خۆی دا نابوو لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر جۆلانی داگیرکراو.