تشرینی دووه‌م 14, 2024 18:39 Asia/Tehran
  • عەمار حەکیم: ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی نەهاتوونەتەدی

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی دوژمن لە غەززە نەهاتوونەتەدی و ئەنجام دانی کوشت و کوشتار و کاولکاری بە مانای سەرکەوتن نییە بۆ ڕژێمی زایۆنی، چوونکە ئەم ڕژێمە نەیتوانیوە هێز و دەسەڵاتی حەماسیش تیاببات.

«سەید عەمار حەکیم»، لە دیداری ژمارێک لە بنەماڵە ئاوارە لوبنانییەکانی میوانی عێراق لە نەجەفی پیرۆز، شەهید بوونی سەیدحەسەن نەسروڵا (قدس سره) سکرتێری شەهیدی حیزبوڵای لوبنانی سەرەخۆشی کرد و ڕۆڵ و دەوری ئەوی لە هاوکێشە ناوچەییەکان شی کردەوە. ناوبراو وتیشی: ڕژێمی ئیسراییل نەیتوانیوە هێز و توانای حەماس تیاببات و نەیشیتوانی دەست بەسەرکراوانی خۆی ئازاد بکات، تەنانەت نەیتوانیوە ئاوارە زایۆنییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ شارۆچکەکانی شوێنی نیشتەجێبوونیان کە سەرجەمی ئەم بابەتانە سەلمێنەری شکستهێنانی ڕژێمی زایۆنییە. 

حەکیم بە پێداگری لەسەر داکۆکیی عێراق لە لوبنان و فەلەستین لە ئاستی سیاسی و جەماوەریدا و بەکارهێنانی هەموو توانا و دەسەڵاتی بۆ راگرتنی ئەم شەڕە وتیشی: ئێمە دڵنیاین کە هەموو ئەم ئێش و ئازارانە لە ئاکامدا سەربەرزی و سەربەستیی لوبنانیان بەدواوە دەبێ. 

سەرپەیڤ