ئادار 25, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی مەشهەدانی بە سەرپێچکاری دڵشاد بارزانی

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی کە بەشداری دڵشاد بارزانی لە جێژنی نەورۆزی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی دەبێ لێک بدرێتەوە هەتا دەرکەوێت ، ئەم کەسە نوێنەری حکومەتی عێراق یا هەرێمی کوردستان بووە یام نا؟

" مەحمود مەشهەدانی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاردانەوە بە ئامادەبوونی دڵشاد بارزانی لە ڕێوەڕەسمی نەورۆزانەی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە بەرلین ، خوازیاری توێژینەوە لە بارەی ئەم مەسەلەبوو. ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە یاسای پەسەنکراوی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢ کە هەرجۆرە پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بە تاوان ڕاگەیاندووە وتی: یاسا بۆ هەموو عێراقیەکان جێبەجی دەکرێت وسزادرانی ئەم کاروکردە حەوت ساڵ زیندان هەتا ئیعدامە . حوزۆروبەشداری دڵشاد بارزانی ، برای مەسعود بارزانی ونوێنەری حکومەتی هەڕێمی کوردستانی عێراق لە ئاڵمانیا لەم ڕێووڕەسمە، کاردانەوەگەلێکی لەبەغدا لێکەوتووەتەوە سکاڵا لەدژی ناوبراو تۆمار کراوە. پێشتر ، پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی عێراق لە یاسای بەتاوان زانینی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پشتیوانی کردبوو. 

سەرپەیڤ