هەراج کرانی میدالیای ئۆلەمپیکی کیانوش رۆستەمی
کیانوش ڕۆستەمی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی خۆی بۆ یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی رۆژاوای وڵات هەراج دەکا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن؛ کیانووش رۆسته‌می، پاڵه‌وانی کوردی یارییه‌کانی ئۆله‌مپیکی ڕیۆ میدالیای زێڕی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان داناوه که هه‌ڕاجی بکات.
پاڵەوانی کرماشانی وڵاتەکەمان لە دەقی پەیامەکەی خۆی لەوبارەوە وتی: جارێکی دیکە دڵی زەوی لەرزی هەتا دڵی بەملوێنان ئێرانی لەخەمی لەدەست دانی ئازیزانیان بلەرزێ، شێرەپیاوان و شێرەژنانێک کە هەردەم لەدڵی مێژوودا وەک پاژێکی جەستەی ئێرانی مەزن لەهێڵی پێشەوەی بەرەڤانی لەوڵاتدا بوون و هەن و ئەمڕۆ ئەو دەریادڵانە بەو جۆرە لە لێواری موسیبەت دیتووی باهۆزی بەڵا، هاواری ئاسمان دەکەن و چاوەڕوانی یارمەتی خەڵکی وڵاتەکەیانن.
من کیانووش ڕوسته‌می وه‌ک منداڵێکی بچووکی ئه‌م گه‌له مەزنه که چه‌ند ڕۆژه خه‌و نه‌چووته چاوی به ئه‌رکی خۆی زانیوه، ههنگاوێکی بچووک بۆ هاووڵاتیانی بوومهلهرزهلێدراوم هه‌ڵگرم.
کیانووش روسته‌می نووسیویه‌تی که میدالیای زێڕی خۆی که له ئۆله‌مپیکی ڕیۆ٢٠١٦ وه‌ریگرتووه بۆ یارمه‌تی دانی بوومه‌له‌رزه لێدراوانی ڕۆژاوای ئێران هه‌ڕاج ده‌کات و داهاته‌کی ده‌داته خه‌ڵکی خه‌سار لێکه‌وتووی ئه‌و ناوچه‌یه.