ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی بالەی عیراق دەستپێدەکات
کانونی دوھەم 23, 2021 10:09 Asia/Tehran
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021، یارییەکانی قۆناغی دووەم لە خولی نایابی بالەی عیراق دەستپێبکات .
یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە هۆڵی گەل لە بەغداد دەبێت، دوو نوێنەرەکەی کوردستان کە پێشمەرگەی سلێمانی و دوکانە بەشدارن تێیدا، پێشمەرگە سەرکەوتنی بۆ بژاردە مسۆگەر کردووە و دوکانیش هەوڵدەدات ململانێی مانەوە بکات.
لە کۆمەڵەی دووەمیش یارییەکان لە شاری هەولێر دەبێت و هەولێریش تاکە نوێنەری کوردستانە لەو کۆمەڵەیە.
بڕیارە یارییەکای هەردوو کۆمەڵەکە تاوەکو 29 ی مانگ بەردەوام بێت.