کانونی دوھەم 29, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی کاتی بەڕێوەچوونی تۆپی پێی جامی گەلانی ئافرەتانی ئاسیا

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند: کێبەرکێکانی تۆپی پێی ئافرەتانی پاڵەوانی ئاسیا سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٢ بە میوانداریی ھیندوستان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، بە ڕاگەیەیاندنی فەرمیانەی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)و لێژنەی خۆجێیی بەرپاکردنی کێبەرکێکانی  تۆپی پێی جامی گەلانی ئافرەتانی ئاسیا، ئەم یارییانە لە بەرواری ٢٠ ژانویە ھەتا ٦ی فڤریەی ٢٠٢٢ بەرپا دەکرێت.

لەم خولەی کێبەرکێکاندا، ١٢ تیپ بەشداری دەکەن و پێنج تیپی ھەڵکەوتەی ئەم کێبەرکێیانە،پشکی بەشداری لەکێبەرکێکانی تۆپی پێی موندیاڵی ئافرەتانیان  دەست دەکەوێت.

ئامادە بوونی ھیندوستان وەکو میواندارو ژاپۆن و ئۆسترالساو چینیش وەکو ھەڵکەوتەی خولەکانی ڕابردوو لەم کێبەرکێیانەدا بابەتێکی دڵنیاییە.

قۆناغی بەرایی و ھەڵبژاردەی جامی گەلانی ئافزرەتانیش لە بەرواری ١٢ ھەتا ٢٥ی سپتامبەر بە شێوەی مۆڵدراو بەڕێوە دەچێت و ھەشت تیپی دیکەش لە ھیندوستان، ژاپۆن، ئۆسترالیاو چین زیاد دەکرێن.

سەرپەیڤ