شوبات 24, 2021 20:42 Asia/Tehran
  • ھۆکاری تەمەندرێژیی چیە ؟

لە بارەی تەمەندرێژیی مرۆڤ و ھۆکارەکانی ، توێژینەوەی زۆر کراوە و زانایان بۆچوونی جۆربەجۆریان داوە .

لە توێژینەوەیەک دا زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشداریان کرد و تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 102 ساڵدا بوو، زاناکان پرسیاریان ئەوەبوو هەست دەکەیت تەمەنت چەندە؟ 

ئەو کەسانەی کە پێیان وابوو تەمەنیان زیاترە لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان ئەوانە کەسانێکی خەمۆک و بێهیوا بوون و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی و چوونیان بۆ نەخۆشخانە بە ڕێژەی %25 زیاتر بوو بە بەراورد بەو کەسانەی کە پێیان وابوو تەمەنیان کەمترە لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان واتە ئەوانەی هەستیان بە گەورە بونی تەمەنی خۆیان نەدەکرد .

ئەمەش ئەوەمان بۆ پشت راست دەکاتەوە ئەو کەسانەی بەهیوا دەژین و چێژ لە ژیان دەبینن و رێگا نادەن خەمۆکی ژیانیان داگیر بکات، کەسانێکن کەمتر نزیک دەبنەوە لە نەخۆشیەکان و زووتریش چارەسەر وەردەرگرن و باش دەبن، بەپێچەوانەی ئەو کەسانەی هەمیشە بێ هیوا و خەمۆکن.