سەرکەوتنی ئاسانی باڵەی ئێران لە یەکەم ھەنگاوی پاڵەوانەتیی ئاسیا
ئهیلوول 12, 2021 16:54 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی خۆی دا لە ململانێی پاڵەوانەتیی ئاسیا سەرکەوتنێکی سوک و ئاسانی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیست و یەکەمین کبێبەرکێی باڵەی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە میواندارەتیی ژاپۆن دەستی پێ کرا.
ئێران لە یەکەم ھەنگاودا بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بەربەستی ھۆنگ کۆنگی شکاند. سێ گەیمی ئەم یارییە بە خاڵەکانی ۲۵ بە ۱۲، ۲۵ بە ۱۸ و ۲۵ بە ۱۹ بە قازانجی شاگردەکانی «بیھروز عەتایی» شکایەوە.
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران سبەینێ لە دووھەمین یاریی خۆی دا ڕووبەڕووی تایلەند دەبێتەوەو سێ شەممەش بۆ پاکستان دەچێتە مەیدانەوە.
لە ٢٠ خولی ڕابردووی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا، ئێران سێ زێڕ، دوو زیوو برۆنزێکی دەست خستووەو دوای ژاپۆن و کۆریای باشووری و چین تیپە پڕلەشانازییەکەی دیکەی ئەم بەژە دێتە ئەژمار.