تشرینی دووه‌م 05, 2021 15:11 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی گۆڵفی ئاسیاو ئەقیانوسیە

سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی گۆڵفی ئاسیاو ئەقیانوسیە و ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانیی گۆڵف دیداری کردو سەبارەت بە ڕەوشتی ئەم وەرزشە لە ئێراندا وتووێژی لەگەڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، لە دیدارەکەی نێوان «حەمید عەزیزی» سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران لەگەڵ «تەیمور حەسەن» سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی گۆڵفی ئاسیاو ئەقیانوسیە(APGC) بڕیار درا لە بارەی یارمەتیی تەکنیکی و ھونەری و ھەروەھا ناردنی ڕاھێنەرو فێرکاری پڕۆفشناڵ لە لایەن (APGC)ەوە ھەوڵ بدرێت.

لەم دیدارەدا ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕەوتی گەشەی گۆڵف لە ئێراندا داگری بابەتگەلێکی وەک باس و خواستی ژێرخانی، ڕاکێشانی وەرزشوانی تازە، بەرپا کردنی کێبەرکێ، گەشە پێدان و بە ھەند گرتنی میدیایی، ڕەخساندنی ھەلی فێرکردنی وەرزشی گۆڵف لە قوتابخانەکانی وڵات لە لایەنسەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران ئاراستە کرا.

لەو دانیشتنەدا ھەروەھا بڕیار درا لە بارستاییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی بواری گۆڵف لە ئێران کەڵک وەر بگیردرێت.

«عەزیزی» ھەروەھا لە دیدارێکی جیادا لەگەڵ «نۆبۆکۆ ھیرایاما» ئەندامی ژاپۆنیی کۆڕی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی جیھانیی گۆڵف و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆفیدراسیۆنی گۆڵفی ئاسیاو ئەقیانوسییەش وتووێژی کرد.

«ھیرایاما» لە دیدارەکەدا ستایشی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێرانی کرد لە بەر بە ھەند گرتنی گۆڵفی ئافرەتان.

سەرپەیڤ