تشرینی دووه‌م 19, 2021 14:39 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی شەترەنج زانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ھیند

«پەرھام مەقسودلو» پیاوی ژمارە یەکی شەترەنجی ئێران لە کێبەرکێکانی ھیند، «لی کوانگ لیم»ی پاڵەوانی ئێستای شەترەنجی ئاسیای بەزاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «پەرھام مەقسودلو» لە کێبەرکێکانی «تاتا ستیل» لە شاری «کەلکەتە» توانی شەترەنج زانی ناوداری ھیندی و «ئارونیان» مامۆستای گەورەی ئەرمەنیش ببەزێنێ.

ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدا بۆ پیاوی ژمارە یەکی شەترەنجی ئێران مسۆگەر کرا کە خەنیمە ھیندییەکەی بە ٢٧١٥ خاڵەوە لە کێبەرکێکەدا بەشداریی کرد بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «پەرھام مەقسودلو» ھەتا ئێست بە دەستخستنی ٣ خاڵ و لەو ٦ خاڵە لەبەرچاو گیرا بوو لە ڕیزی حەوتەمی ئەم کێبەرکێیانەدا وەستاوە.

کێبەرکێی شەترەنجی «تاتا ستیل» کێبەرکێیەکی ڕۆشتن و گەڕانەوەی دە کەسەیە کە لە پەڕتوکخانەی نیشتیمانیی ھیند لە شاری «کەلکەتە» بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ