کانونی دوھەم 13, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • بەساڵاچووترین یاریزانی تۆپی پێی ژاپۆن بە ٥٤ ساڵ تەمەنەوە

ئەفسانەی ٥٤ ساڵانی تۆپی پێی ژاپۆن لەگەڵ تیپی «سوزوکی پوێنت گتێرز» لە ئاستی چوارەمی تۆپی پێی ئەم وڵاتە گرێبەستێکی یەکساڵەی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئاھەنگی ناساندنی «کازۆیۆشی میورا»ی سەریاری پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ژاپۆن لە جوڵانەوەیەکی ھێمایانەدا ١١ی ژانویە بە دریسی ژمارە ١١ بەرپا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی تیپی تۆپی پێی«سوزوکی پوێنت گتێرز»ی ژاپۆن لەئەستۆی «یاسۆ توشی» براگەورەی «کازۆ یوشی میورا»یـە.

ئەوەی وا لێرەدا جێی سەرنجە ئەمەیە کە کەسابەتیی «کاپتن سوبا» لە ئەنیمەیشێنی یاریزانان لە سەر ژیانی «کازۆیۆشی میورا» چێ کراوە.

سەرپەیڤ