ئادار 09, 2022 11:07 Asia/Tehran
  • سەریاری تیپی نیشتیمانیی ئێران بوو بە باشترین بەرگریکاری ھاکیی سەر سەھۆڵی جیھان

سەریاری تیپی نیشتیمانیی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئێران وەکو باشترین بەرگریکار لە کۆپی جیھانی ھاکیی سەر سەھۆڵ لە قڕقیزستاندا ھەڵبژێردرا.

کێبەرکێی جیھانیی ھاکیی سەر سەھۆڵ لە ١١ ھەتا ١٧ی ڕەشەمە لە قڕقیزستان بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسانی بەرپاکەری کێ بەرکێی جیھانیی ھاکیی سەر سەھۆڵ لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا، «فەرزاد ھوشیدەری» بەرگریکارو سەریاری تیپی نیشتیمانیی ئێرانیان وەکو باشترین بەرگریکاری بەشداری ئەم کێبەرکێیانە ھەڵبژارد.

جێگای ئاماژەیە، تیپی نیشتیمانیی ھاکیی سەر سەھۆڵی ئێران کە یەکەم ئامادە بوونی خۆی لە کێبەرکێ جیھانییەکاندا تاقی دەکردەوە، لە سەر پلەی جێگری پاڵەوانی «دیویژن چوار»ی جیھان وەستا.

سەرپەیڤ