ئادار 30, 2022 09:12 Asia/Tehran
  • ڕاگیردرانی ژاپۆن لە دوا ڕووبەڕوو بوونەوەی ھەڵیژاردەی مۆندیاڵی تۆپی پێ

تیپ١ی نیشتیمانیی تۆپی پێی ژاپۆن کە ھەڵکشانی خۆی بۆ مۆندیاڵی تۆپی پێی یەک لایی کردووەتەوە، دوێنێ سێ شەممە لە ماڵی خۆی دا لە بەرامبەر ڤییەتنام بە دەرەنجامی یەک بە یەک ڕاگیردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ژاپۆن و ڤییەتنام ئێوارەی سێ شەممە لە چوارچێوەی حەوتەی دەیەم و کۆتایی ململانێی ھەڵبژاردەی جیھانی لە کیشوەری ئاسیاو لە گروپی دووھەم بۆ یەکتر چوونە مەیدانەوە کە لە کۆتایی دا ھیەردووک تیپەکە بە ئەنجامی یەک بە یەک بە ھاوتەریبی ئالزیان لە یارییەکە ھێنا.

ژاپۆن حەوتەیەک لەمەو پێش بە شکست پێ ھێنانی ئۆسترالیا ھەڵکشانی خۆی بۆ مۆندیاڵ یەکلایی کردەوە. ڤییەتنامیش کە چەند حەوتەیەک بوو ھیچ چەنسێکی بۆ ھەڵکشان شک نەئەبرد بۆ دووھیەمین جار لەم قۆناغەدا نەشکاو چوار خاڵەوە لەوپەڕی خشتەکەوە کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

بەم دەرەنجامە ژاپۆن وەکو یارییەکەی یەکەمی لەم قۆناغەدا نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار کات و بە یەکسانێکی ناوماڵی خۆی و دەستحستنی ٢٢ خاڵ کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا. عەرەبستانیش دوێنێ شەو بە سەرکەوتنی یەک بە سیفر بە سەر ئۆسترالیادا بووبە سەرپەڕی گروپەکە.

سەرپەیڤ